لقی پشدەری ژیار بەردەوامە لە سیمینارە خێزانییەکانی

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 14-8-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ (10-2-1446) کۆچی، لەکاتژمێر 4ی دوای عەسر، بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەری ژیار لەچوارچێوەی پڕۆژەی (گەڕاندنەوەی بەھا بۆ خێزان)ی لەهەفتەی چوارەمیدا، هەستا بەسازدانی سیمیناری پێنجەم بۆ بەڕێز (پ.د. خالید موحەممەد ساڵح) لەژێر ناونیشانی (ڕێگە چارەکانی کێشە خێزانیەکان). 


شایەنی باسە ئامادەبووان دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیار بۆ ئامادەکردنی ئەو جۆرە سیمینارانە، جێی باسە ئەم سیمینارە كۆتا سیمیناری ئەم پڕۆژەیە بوو.