لقی پشدەر ژیار فێرخوازانی خولی هاوینە سەردانی مزگەوت دەکەن:

رۆژی سێ شەممە 13_8_2024  کەهاوکاتە لەگەڵ 9_2_1446 کۆچی خولی هاوینەی پەروەردەی ژیار سەردانی مزگەوتی ایمام قاسمیان کرد بەمەبەستی زیاتر شارەزابوون لەمزگەوت و ئادابی مزگەوت شێوازی دەست نوێژ و نوێژی جەماعەت، سەرەتا لەلایەن (م.عبداللە) یاریدەری خول شێوازی دەست نوێژی بۆکوڕان ڕوونکردەوە دواتر لەلایەن (م.چیا) شێوازی دەست نوێژی بۆکچان ڕوونکردەوە.

شایەنی باسە  لەلایەن م.رێکارەوە کارگێری بنکەی ئەمین پێشوازیان لێکراو بەوردی باسی مزگەوت و نوێژی بەکۆمەڵ و ئادابی مزگەوتی بۆ فێرخوازان ڕوونکردەوە.