لقی پشدەری ژیار پێشوازیان کرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی کۆمەڵێ دادگەری قەڵادزێ

ڕۆژی شەممە بەرواری 10- 8 - 2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 6 - 2 - 1446 کۆچی، کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لقی پشدەری ژیار بە ئامادەبوونی بەڕێز (م. خالید خدر) بەرپرسی لق و هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی لق پێشوازییان کرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی کۆمەڵی دادگەری قەڵادزێ کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( م. حەسەن عبداللە) بەرپرسی ئەنجوومەن و دەستەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن، بەمەبەستی برایانە و هەواڵ پرسین و کاروچالاکی هەردوولا ، سەرەتا هەردوولا جەختیان لە کاری برایانە و بەرەو پێشچوونی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنی منداڵان و لاوان لە سنووری پشدەر کردەوە.

شایەنی باسە دانیشتنەکە نیو کاتژمێری خایاند و ئەندامانی ئەنجومەنی ژیار خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو بەسەر کردنەوەیە ، پاشان وەفدی میوان زۆر بەڕێزەوە بەڕێ کران.