لقی پشدەری ژیار بەردەوامە لە سیمینارە خێزانییەکانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 7-8-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ (2-2-1446) کۆچی، لەکاتژمێر 4ی دوای عەسر، بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەری ژیار لەچوارچێوەی پڕۆژەی (گەڕاندنەوەی بەھا بۆ خێزان)ی لەهەفتەی سێ هەمیدا، هەستا بەسازدانی سیمیناری چوارەم بۆ بەڕێز(د.محمد سینەمۆکی) لەژێر ناونیشانی (پایەکانی خێزانی ئاسوودە).
شایەنی باسە ئامادەبووان دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیار بۆ ئامادەکردنی ئەو جۆرە سیمینارانە، وابڕیارە ئەم سیمینارانە بەردەوامی هەبێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی بەها بۆ خێزان.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.