ديدارێكی په‌روه‌رده‌یی له لقی هه‌ولێری ژیار به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ديدارێكی په‌روه‌رده‌یی له لقی هه‌ولێری ژیار به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ڕۆژی شه‌ممه 6/7/2024 بەشى پەروەردەى ژيار لە لقی هه‌ولێر، دیدارێكی ئه‌نجامدا به ناونیشانی (ديدارى په‌روه‌رده‌یی ژیار/ هه‌ولێر) به ئامانجی تیشك خستنه‌سه‌ر گرنگترین كێشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانیان كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی په‌روه‌رده‌یی بانگهێشت كرابوون و له دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بووان دابه‌ش بوون بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك تاوتوێی بابه‌تێكی كرد كه بابه‌ته‌كان پێكهاتبوون له‌مانه: ( ته‌كنه‌لۆژیای په‌روه‌رده - پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی - ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی - خێزان و په‌روه‌رده - فه‌لسه‌فه و سیسته‌می په‌ره‌وەرده ).
شايه‌نی باسه هه‌ر كۆمه‌ڵێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك گفتوگۆی چڕیان ئه‌نجامدا، دواتر له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك نوێنه‌رێك ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون و بۆ به‌شداربووان خوێنرایه‌وه و له كۆتاییشدا گفتوگۆ و ڕه‌خنه و پرسیار و وه‌ڵام ئاڵوگۆڕكرا له نێوان به‌شداربووان و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌كان.
بەشی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار