لقى ههولێر پێشوازی لە شاندى باڵاى ژیار كرد
شاندى باڵاى ژیار لقى ههولێری ژیارى بەسەرکردەوە..
ڕۆژی شهممه بەرواری 2024/07/06 لقی ههولێری ژیار بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و جێگری لق و ئەندامانی ئەنجومەنی لق پێشوازیان کرد لە شاندی باڵای ژیار.
شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار و د. موحەممەد سینەمۆکی جێگری سەرۆک و بهشێك له ئهندامانی ئهنجومهنی کارگێڕیی.
جێگەى باسە مەبەست لە سەردانەکە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنى کاروبارەکانی لق و بەشەکان بوو لە بەڕێوەچوونى پرۆژە و پێشنیارکردنى چالاکى نوێ و هاوچەرخ لە سنوورەکەدا.
ڕاگەیاندنی ههولێری ژیار.