بۆردی پەروەردەیی ژیار یەکەمین دیداری پەروەردەیی له سەیدسادق ڕێکخست.

یەک شەممە (٢٠٢٤/٨/١١) بۆردی پەروەردەیی ژیار یەکەمین دیداری پەروەردەیی لە سەیدسادق ڕێکخست. 
سەرەتای دیدارەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد لەلایەن بەڕێز (م. خەڵات ئەحمەد)ەوە و دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی لقی سەیدسادقی ژیار بەڕێز (م.خەلیل حەسەن)ەوە پێشکەشکرا، پاشان بەڕێز (پ.د خالید موحەممەد ساڵح) سەرۆکی ژیار و سەرۆکی بۆردی پەروەردەیی ژیار وتاری دیدارەکەی پێشکەشکرد، بەدوای ئەودا بەڕێز (د.سەلام عەبدولکەریم) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەیدسادق وتارێکی پێشکەشکرد و دواتر نەخشەی دیدارەکە لەلایەن بەڕێز (م. عەدنان نووری)یەوە خرایەڕوو وە گروپەکان جیاکرانەوە. 
پاش کاتژمێرێک لە گفتوگۆی نێوان ئەندامانی گروپەکان ڕاپۆرتی گروپەکان لەلایەن نوێنەری گروپەکانەوە خوێندرانەوە و دیدارەکه بە گفتوگۆی کراوەی نێوان سەرجەم مامۆستایان کۆتاییهات. 

شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرێتی هەردوو پەروەردەی سەیدسادق و پێنجوێن بەشداربوون لە دیدارەکەدا.