لقی پشدەری ژیار فێرخوازانی خولی پەروەردەیی سەردانی کتێبخانەی گشتی دەکەن
رۆژی سێ شەممە بەرواری 6_8_2024 کەهاوکاته لەگەڵ 2_2_1446 کۆچی، کاتژمێر 9:30 سەر لەبەیانی قوتابیانی خولی پەروەردەیی ژیار سەردانی کتێبخانەی گشتی قاڵادزێیان کرد.
شایانی باسە ئەم سەردانکردنە بەمەبەستی ئاشنابوون بوو بەکتێبخانەو چۆنیەتی کتێب خواستن و سەردانی بەشی منداڵانی کتێبخانە، وە فێرخوازانیش زۆر دڵخۆش بوون بەم سەردانکردنە.
جێی باسە م.سنور بەرێوەبەری کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ زۆر بەگەرمی پێشوازو بەخێرهاتنی لەفێرخوازان کرد.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.