لقی پشدەری ژیار سیمینارە خێزانییەکان بەردەوامی هەیە

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 31-7-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ (25-1-1446) کۆچی، لەکاتژمێر 4ی دوای عەسر، بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەری ژیار لەچوارچێوەی پڕۆژەی (گەڕاندنەوەی بەھا بۆ خێزان)ی لەهەفتەی دووەمدا، هەستا بەسازدانی سیمیناری دووەمی بۆ بەڕێز(م.شکوریە ساڵح ) لەژێر ناو نیشانی (گرنگی پەروەردەی ڕوحی لەژیانی منداڵدا).


شایەنی باسە (م.شکریە) زۆر بە وردی باسی گرنگی پەروەردەی ڕوحی لەژیانی منداڵدا کردو زۆر بەجوانی ئەوەی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە، وە ئامادەبووانیش دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیار بۆ ئامادەکردنی ئەو جۆرە سیمینارانە، وابڕیارە ئەم سیمینارانە بەردەوامی هەبێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی بەها بۆ خێزان.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار