لقی پشدەری ژیار سیمینارە خێزانییەکان بەردەوامی هەیە
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 31-7-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ (25-1-1446) کۆچی، لەکاتژمێر 5ی دوای عەسر، بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەری ژیار لەچوارچێوەی پڕۆژەی (گەڕاندنەوەی بەھا بۆ خێزان) لەهەفتەی دووەمیدا، هەستا بەسازدانی سیمیناری سێیەمی بۆ بەڕێز
(م.تریفەجەلال ) لەژێر ناو نیشانی (کاریگەری شۆشیاڵ میدیا لەسەرخێزان).
شایەنی باسە (م.تریفە) زۆر بە وردی باسی شۆشیاڵ میدیاو بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی کرد لەڕوانگەی تاک و خێزانەوە، وە ئامادەبووانیش دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیار بۆ ئامادەکردنی ئەو جۆرە سیمینارانە، وابڕیارە ئەم سیمینارانە بەردەوامی هەبێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی بەها بۆ خێزان.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.