لقی تەقتەقـــی ژیار ئەمڕۆ لە بەرواری ١ / ٧ / ٢٠٢٤ لقی تەقتەقی ژیار هەڵسا بە خەڵاتکردنی کۆمەڵێک فێرخواز : لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوو چالاکیەک ڕاگەیەندرا
لەژێر ناونیشانی ( درەختی نوێژ ) بۆ کۆمەڵێک فێرخواز لە نێوان تەمەنی ٩ ساڵ تاوەکو ١٤ ساڵان ، ئەویش بۆ ماوەی ٣ مانگ پڕکردنەوەی لاپەڕەیەک بوو لەلایەن فێرخوازەکان لە پای کردنی هەر نوێژێک لە کاتی خۆیدا ،سەرەتا بەخوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد بە بەشداری زیاتر لە ١٨ فێرخواز بەردەوام بوون بە سەرپەرشتی مامۆستا ( ئایشە کریم ) و لە کۆتایدا خەڵاتکران ، شایەنی باسە ئەو چالاکیە جێگای سەرنجی زۆربەی مامۆستاکان بوو بڕیاردرا کە ئەم چالاکیە بەردەوام ببێت و فێرخوازەکان زیاتر هانبدرێن بۆ کردنی نوێژەکانیان لە کاتی خۆیدا .
ڕاگەیاندنی ژیار لقی تەقتەق