لقی ڕاپەڕینی ژیار گەشتێکی بۆ فێرخوازانی خولی هاوینە ڕێکخست.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 30-7-2024 بە مەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی خۆش بۆ فێرخوازان بەشی پەروەردەی لقی ڕاپەڕینی ژیار هەستا بە سازدانی گەشتێک بۆ فێرخوازانی خولی هاوینەی ژیار. لە گەشتەکەدا چەند چالاکیەکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا و بەشداربوو خۆشحاڵبوون بە ئەنجامدانى گەشتەکە.