لقی گەرمیانی ژیار بەڕێوەچوونی یەکەم ڕۆژی خولی پەروەردەیی (منداڵەکان بۆ سەردەمی خۆیان پەروەردە دەکەین)
لقی گەرمیانی ژیار بەڕێوەچوونی یەکەم ڕۆژی خولی پەروەردەیی (منداڵەکان بۆ سەردەمی خۆیان پەروەردە دەکەین)
ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٤/٧/٢٦ لقی گەرمیانی ژیار بەشی پەروەردە یەکەم ڕۆژی خولی پەروەردەیی (منداڵەکان بۆ سەردەمی خۆیان پەروەردە دەکەین) بەڕێوەبرد کە تیایدا دوو بابەتی گرنگ پێشکەش کرا.
بابەتی "چارەسەرکردنی گرفتە ڕەفتارییەکانی منداڵ و هەرزەکار" لەلایەن د. پگا عەلی ، و بابەتی"دایک و باوکی هۆشیار "لەلایەن د. ملکۆ ئەسعەد وترانەوە.
شایەنی ووتنە هۆڵی ژیار پڕبوو لە بەشداربوو ،
خۆشحاڵبوون بە خولەکە و بابەتەکانی،
بڕیارە هەینی داهاتوو خولەکە تەواو بکرێت و سێ بابەتی گرنگی تیادا پێشکەش بکرێت.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی گەرمیانی ژیار.
#ژیار #zhyar