فێرگەى پێشین لە لقى گەرمیانى ژیار گەشتێکیان ئەنجامدا
فێرگەى پێشین لە لقى گەرمیانى ژیار گەشتێکیان ئەنجامدا
لە چالاکییەکى ناوازەدا بەشى کچانى فێرگەى پێشین لە لقى گەرمیانى ژیار، بە سەرپەرشتیی مامۆستایانیان گەشتێکیان ئەنجامدا و سەردانى شارى یاری کەلاریان کرد بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش و خواردنى نانى ئێوارە.
فێرگەی پێشین پڕۆژەیەکی پەروەردەییە لە لقی گەرمیانی ژیار بۆ تەمەنی 11 ساڵ تا 14 ساڵ. لە کاتی پشووی هاوینەدا دەست بەخوێندن دەکرێت و پڕۆژەکە قازانج نەویستە و بێ بەرامبەرە و بیست مامۆستا لە هەردوو ڕەگەز بە خۆبەخشی وانەی تێدا دەڵێنەوە، هەروەها 80 فێرخواز لەهەردوو ڕەگەز شانسی وەرگرتنیان هەبووە و بەردەوام لە دوو کاتی جیاوازدا دەخوێنن ..
لقى گەرمیانى ژیار سوپاسى کارگێڕیی شارى یارى کەلار دەکات کە هاوکار و دەستبار بووە بۆ ئەنجامدانى ئەم چالاکییە.
بەشى ڕاگەیاندنى لقى گەرمیانى ژیار
#ژیار #zhyar