یەکەمین دیداری فیکری لە لقی گەرمیانی ژیار بەڕێوەچوو..

یەکەمین دیداری فیکری لە لقی گەرمیانی ژیار بەڕێوەچوو..

لە ڕۆژى پێنجشەممە تا شەممە ٢٧-٢٨-٢٠٢٤/٦/٢٩ بەشى گەنجانى لقی گەرمیانی ژیار هەستا بە بەڕێکخستنی یەکەمین دیداری فیکری تایبەت بە گەنجان بەناونیشانی (گەنج و دونیای فیکر و مەعنەوییەت) لە دیدارەکەدا جگە لە چالاکی هونەری سیازدە سیمینار لە سێ ڕۆژ و دوو شەودا لەلایەن کەسانی پسپۆری تایبەتەوە پێشکەش بە گەنجانی بەشداربوو کرا.

جێگەى باسە ژمارەی بەشداربووانی دیدارەکە ٣٥ گەنجی خاوەن فیکر و ڕۆشنبیریی بوو، لە کۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووان.

بەشى ڕاگەیاندنى لقى گەرمیانى ژیار

#ژیار #zhyar