لقی گەرمیانی ژیار بەشداری کۆبوونەوەی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی گەرمیان کرد
لقی گەرمیانی ژیار بەشداری کۆبوونەوەی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی گەرمیان کرد
ڕۆژى شەممە 2024/02/17 بەڕێز م. محەممەد لوقمان بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانى لقى گەرمیانى ژیار بەشداری کۆبوونەوەی بەشێک لە چالاکوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە گەرمیان کرد. کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی زیانلێکەوتووان و هۆکاری لافاوەکانی گەرمیان کۆبوونەوەو هەمووان ڕاو سەرنج و بۆچوونەکانیان لە خزمەت دەڤەرەکە خستەڕوو، شایەنى باسە یەکدەنگبوون کە بە هاوبەشى کارەکان ئەنجامبدرێت بۆ خزمەتی دەڤەرەکە، لە کۆتاییدا بڕیاردرا کە بە شێوەى کردارى هەنگاو بنرێت و بۆچوونە گرنگەکان جێبەجێ بکرێن.
ڕاگەیاندنی لقی گەرمیانی ژیار
#ژیار #zhyar