لقی گەرمیانی ژیار لە سەردانێکدا.

لقی گەرمیانی ژیار لە سەردانێکدا.

شەوی پێنجشەممە بەرواری 2024/02/15 شاندێکى لقى گەرمیانى ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانى مرۆیی، سەردانى کۆمپانیای زەهاوی بۆ حەج و عەمرەىان کرد و لەلایەن خاوەنى کۆمپانیاکەوە پێشوازیان لێکرا. مەبەست لە سەردانەکە گەیاندنی سوپاس و پێزانینی لقی گەرمیانی ژیار بوو بە کۆمپانیای زەهاوی لە پای هاوکاریکردنی فێرگەی پێشین کە لە سێ مانگی ڕابردوودا (٥) گەشتى عەمرەى بۆ مامۆستایانى فێرگەکە بەبێ بەرامبەر ڕێکخستووەو بڕیارە گەشتەکان بەردەوامیان هەبێت، شایانی وتنە فێرگەی پێشین ناوەندێکی پەروەردەیی و زانستیە، چوار ساڵە لەلقی گەرمیانی ژیار وەکو پڕۆژەیەکى پەروەردەیی بۆ ناوچەکە بەردەوامى هەیە.

#ژیار #zhyar