لقی پشدەری ژیار سیمینارێکى خێزانی سازکرد.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 24-7-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ (18-1-1446) کۆچی، لەکاتژمێر 4ی دوای عەسر، بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەری ژیار پڕۆژەی (گەڕاندنەوەی بەھا بۆ خێزان)ی ڕاگەیاند، سەرەتا بەسیمیناری یەکەمی بەڕێز (پ.ى.د. بەختیار کەمال تاڵەبانی) دەستی پێکرد، لەژێر ناونیشانی (پێوەرەکانی هەڵبژاردنی خێزان لەڕوانگەی تاك و خێزان).
شایەنی باسە (د.بەختیار) زۆر بە وردی باسی پێوەرەکانی هەڵبژاردنی خێزانی کرد لەڕوانگەی تاک و خێزانەوە، وە ئامادەبووانیش دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ژیار بۆ ئامادەکردنی ئەم جۆرە سیمینارانە، وابڕیارە ئەم سیمینارانە بەردەوامی هەبێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی بەها بۆ خێزان.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.