لقی سەیدصادقی ژیار ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی یەکەمی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی ئەنجامدا.
چوارشەممە (٢٠٢٤/٧/٢٤) لقی سەیدصادقی ژیار ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی یەکەمی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی ئەنجامدا و سەرەتای ئاهەنگەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد لەلایەن بەڕێز (م.خلیل حسن) و دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی لقی سەیدصادقی ژیار بەڕێز (م.خلیل حسن)ەوە پێشکەشکرا، پاشان هەر یەکە لە بەڕێزان (پ.د. خالد محمد صالح سەرۆکی ژیار و د.خالد گەردی بەرپرسی بەشی کاروباری زانستی ژیار) وتاریان پێشکەشکرد و هەروەها فێرخواز (پارێزەر زەید بێرون) وتەیەکی پێشکەش کرد.
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا خەڵاتی لقی سەیدصادقی ژیار بەخشرایە مامۆستای ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان و بڕوانامە بەخشرایە دەرچووانی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان و خەڵاتی تایبەت بەخشرا بە یەکەمەکان.