لقی ڕاپەڕینی ژیار بەردەوامی خولی گەنجی هۆشیار.

ڕۆژی سێشەممە 23-7-2024 بەشی گەنجانی لقی ڕاپەڕینی ژیار سێیەم سیمیناری خولی (گەنجی هۆشیار)ی ئەنجامدرا کە سیمینارەکە  لەلایەن بەڕێز: (پ.د. عثمان هەڵەبجەیی) لەژێر ناونیشانی (گەنجینەی گەنج) پێشکەشکرا.

خولی گەنجی هۆشیار یەکێکە لەو خولانەی کە لە هاوینى ئەمساڵ لە لقی ڕاپەڕینی ژیار  بەڕێوەدەچێت و لەلایەن بەشی گەنجانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.