خولى هونه‌ری ده‌ربڕین له لقی هه‌ولێری ژیار به‌ڕێوه‌چوو
خولى هونه‌ری ده‌ربڕین له لقی هه‌ولێری ژیار به‌ڕێوه‌چوو
رۆژی سێشەممە 4/6/2024 به‌شی ئافره‌تان به هه‌ماهه‌نگی به‌شی بانگه‌وازی لقی هه‌ولێری ژیار كردنه‌وی خولێكی ڕاگه‌یاند كه ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌خایه‌نێت تایبه‌ت به ئافره‌تان به ناونیشانی (هونه‌ری ده‌ربڕین و پێشكه‌شكردن).
له خوله‌كه سێ وانه پێشكه‌شده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌ڕێزان د.شوان سۆفی و د.لقمان خه‌تی و م. شیلان یونس، وانه‌كان پێكهاتوون له وانه‌ی تیۆری و كرداری.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار