بەشی ئافرەتانی لقی سەیدصادقی ژیار ئاهەنگێکی سازکرد.
ڕۆژی چوار شەمە (17/7/2024) بەشی ئافرەتانی لقی سەیدصادقی ژیار ئاهەنگێکی سازکرد بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کتێبی (ژیاننامەی پێغەمبەرﷺ بۆ منداڵان).
سەرەتای ئاهەنگەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد لەلایەن فێرخوازی خولی پەروەردەیی لقی سەیدصادقی ژیار (سان صابر) و پاشان لەلایەن بەرپرسی لقی سەیدصادقی ژیار بەڕێز (م.خەلیل حسن)ەوە چەند وتەیەک پێشکەشکرا و دواتر لەلایەن فێرخوازانی لقی سەیدصادقی ژیارەوە چەند سرودێک پێشکەشکران و لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا خەڵات و بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە.