دیدارى ڕاگەیاندنکارانى ژیار بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە 21/7/2024 لقی ڕاپەڕینی ژیار بەشداریکرد لەدیداری ڕاگەیاندنکارانی ژیار لەبنکەی سەرەکی شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونى سەرۆکى ژیار و، بەرپرسى گشتیی بەشى ڕاگەیاندنى ژیار و، بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕیی ژیار. هەروەها بە بەشداریی بەرپرسى لق و دەستەکان و، بەرپرس و ئەندامانى بەشى ڕاگەیاندنى لق و دەستەکان و، هاوکارانى ڕاگەیاندنى ژیار لە سەرجەم کوردستان.

جێگەى باسە؛ دیدارەکە بەمەبەستى پێداچوونەوە و ڕێکخستنى زیاترى ڕاگەیاندنى گشتیی ژیار سازکرا و تیایدا بەشداربووان تێبینى و سەرنجى خۆیان خستەڕوو لەسەر کۆى تەوەرەکان و گفتوگۆى ڕاشکاو و جددیانە کرا بە ئومێدى بەرەوپێشچوونى زیاترى ڕاگەیاندنى ژیار.