لقی پشدەری ژیار لەخولی پەروەردەیی نوێژی بەکۆمەڵ و دەست نوێژگرتن بەکرداری ئەنجامدرا:
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 22_7_2024 کەهاوکاتە لەگەڵ 16_1_1446 کۆچی ، لەخولی پەروەردەیی ژیار لەبابەتی (فیــقهـــ) چۆنیەتی دەست نوێژگرتن و نوێژکردن بەجەماعەت بە فێرخوازان ئەنجامدرا لەلایەن مامۆستای بابەتەوە.
شایەنی باسە قوتابیان زۆر بەتامەزرۆیەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکردو زۆریان پێ خۆش بوو، لەلایەن مامۆستای بابەتیشەوە دەست خۆشی ئافەرین لەقوتابیان کرا.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.