لقی پشدەری ژیار بەشداری دیدارى ڕاگەیاندنکارانى ژیاری کرد لەسلێمانی

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 21_7_2024 کەهاوکاتە لەگەڵ 15_1_1446 کۆچی، کاتژمێر (9) سەر لەبەیانی، بەشى گشتیی ڕاگەیاندنى ژیار (دیدارى ڕاگەیاندنکارانى ژیار)ى سازکرد کە ئێمەش وەکو لقی پشدەر بەشداریمان کرد لەو دیدارە بەئامادە بوونی بەرپرسی لق و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و دوو ئەندامی تر.


شایانی باسە؛ دیدارەکە بەمەبەستى پێداچوونەوە و ڕێکخستنى زیاترى ڕاگەیاندنى گشتیی ژیار سازکرا و تیایدا بەشداربووان تێبینى و سەرنجى خۆیان خستەڕوو لەسەر کۆى تەوەرەکان و گفتوگۆى ڕاشکاو و جددیانە کرا بە ئومێدى بەرەو پێشچوونى زیاترى ڕاگەیاندنى ژیار.


بەشی ڕاگیاندنی لقی پشدەری ژیار.