ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر پێشوازری له‌ به‌ڕێز ئەمینداری یەكگرتوو (م. صلاح الدین بهاءالدین) لەگەڵ وەفدێكی یاوەری كرد

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (21/7/2022) ئەمینداریی حزبی یەكگرتوی ئیسلامی لەگەڵ شاندێكی یاوەری سەردانی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیارییان كرد، وەفدەكە لە لایەن بەڕیز د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆكی ئینستتیوتی ژیار و د.سلێمان ئاكرەیی بەرپرسی لقی هەولێر و د. خالد گەردی بەرپرسی مەدارس و پەیمانگاكانی ئینستتیوتی ژیار و ئەندامانی كارگێڕی لقی هەولێر پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا، دواتر چەند گفتوگۆیەكی بەسود ئەنجامدرا و جەختكرایەوە لەسەر بەردەوامی ئەم سەردانانە و كاركردنی هەماهەنگ لە نێوان هەردوولایەن، ئەمە و ئەمینداری یەكگرتوو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە بوونی ئینستتیوتی ژیار لە هەولێر و پاڵپشتی خۆی بۆ ئینستتیوتی ژیار دووپات كردەوە.


ڕاگەیاندنی لقی هەولێر