دەستەی سیروان کۆبوونەوەی مانگانە ئەنجام دەدات.
دەستەی سیروان کۆبوونەوەی مانگانە ئەنجام دەدات.
ڕۆژی پێنج شەممە ١١/٧/٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەپرسی دەستە و بەشداری ئەندامانی کارگێڕی و مامۆستایان کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیکەری ڕێکخستنی کارگێڕی دەستە داڕێژرایەوە، هەروەها پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ڕابردوو کرا و سەرنج و پێشنیاری بەشداربووان وەرگیرا.