سیمینارێک لە دەستەی خورماڵی ژیار بەڕێوەچوو..
سیمینارێک لە دەستەی خورماڵی ژیار بەڕێوەچوو..
ڕۆژی سێشەممە 16/7/2024 دەستەی خورماڵی ژیار سیمینارێکی پێشکەشکرد بەناونیشانی (هەنگاوەکانی سەرکەوتن) لەلایەن (مامۆستا سەرکەوت کەریم) کە تێیدا باسی بەدیهێنانی ئامانجە گەورەکان کرا کە چۆن بتوانین زاڵبین بەسەر ترسەکانماندا.
هەروەها جەخت کرایە سەر خێزان و کاریگەری خێزان لەسەر تاک، وە بە چەند پرسیار و وەڵامێک لەلایەن مامۆستا و فێرخوازان و دروستبوونی گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکە کۆتاییهێنرا بە سیمینارەکە.
بەشی ڕاگەیاندنی
دەستەی خورماڵی ژیار