ده‌سته‌ی خه‌باتی ژیار وانه‌كانی خولی هاوینه به‌رده‌وامن
وانه‌كانی خولی هاوینه‌ی ده‌سته‌ی خه‌بات به‌رده‌وامییان هه‌یه
دەستەی خەباتی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار لە بەرواری ۲۰۲۲/٦/۲٦ خولێكی هاوینه‌ی بۆ منداڵانی ناوچه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه سود له كاته‌كانییان وه‌ربگرن و تواناكانییان پێ به‌رز بكه‌نه‌وه.
خولەكه ماوه‌ی دوو مانگ دەخایەنێ، له رۆژانی یەک شەمە و دووشەمە و سێ شەمە سەعات چوار‌و نیوی دوای نوێژی عسر تاکو شەش و نیوی ئێواره وانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وانەکانیش بریتین له کوردی و بیرکاری ئینگلیزی و گەشەپێدانی مرۆیی.
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر