لقی هەڵەبجەی ژیار، ڕێکخراوی (شافعی بۆ فێرکردنی قورئان و زانستەشەرعییەکان)ی بەسەرکردەوە.

لقی هەڵەبجەی ژیار، ڕێکخراوی (شافعی بۆ فێرکردنی قورئان و زانستەشەرعییەکان)ی بەسەرکردەوە.


ڕۆژی شەممە بەرواری 6/7/2024 شاندێکی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرۆکایەتى بەڕێز: (م. یحیی عبداللە) بەرپرسی لق و شاندى یاوەرى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى لق سەردانی ڕێکخراوی (شافعی بۆ فێرکردنی قورئان و زانستەشەرعییەکان)ی کرد، و لەلایەن بەڕێز: (م. شەرمین عمر علی) بەرپرسی ڕێکخراو و بەشێک لەکارگێڕان و ئەندامانى ڕێکخراوەوە پێشوازییان لێکرا. سەردانەکە بەمەبەستی ناساندنی ژیارو ئاشنابوونی ڕێکخراوی شافعی بۆ فێرکردنی قورئان و زانستەشەرعییەکان، هەروەها پێکەوە پێشنیاری کارو چالاکی هاوبەش و نوێیان کرد کەلەداهاتوودا لەسنوورى هەڵەبجەدا ئەنجام بدرێن.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.