لقی پشدەری ژیار کۆبوونەوەی دایکان و باوکانی خولی پەروەردەیی ژیار دەکات

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 17_7_2024 کەهاوکاتە لەگەڵ 11_1_1446 کۆچی، کاتژمێر چواری دوای عەسر کۆبوونەوەی دایک و باوکانی خولی پەروەردەیی ژیار بەرێوە چوو، سەرەتا بە چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن ( م. پێشەنگ)ەوە خوێندرایەوە، دواتر هەریەک لە بەرێزان (م.شەهێن) وەکو بەڕێوەبەری خول لەدوای بەخێر هاتنی ئامادەبووان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، دواتر ( م.خالید ) وەکو بەرپرسی لق دەست خۆشی لەدایک باوکان کرد وە داوای لێکردن بۆ وەرزی داهاتووش منداڵەکانیان بنێرن بۆئەوەی بێبەش نەبن لەکۆرسی داهاتوو.


بەشی ڕاگیاندنی لقی پشدەری ژیار.