لقی پشدەری ژیار سیمینارێکی بۆ خولی پەروەردەیی ژیار ڕێکخست
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 15_7_2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 9_1_1446 کۆچی، کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی گروپی (تەندروستی KDSA in) سیمینارێکیان بۆخولی هاوینەی پەروەردەیی ژیار سازکرد، سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز( دیدەن محمد) پێشکەش کرا، لەژێر ناونیشانی (چۆنیەتی پاراستنی دەم و ددان)، وەمنداڵانیش زۆر بەتەرکیزەوە گوێیان گرتبوو بۆ دیدەنخان و سوودی باشی هەبوو بۆ قوتابیان.
لەکۆتایشدا لەلایەن بەڕێوبەری خولی هاوینەوە سوپاس و پێزان و دەستخۆشی ئاڕاستەی خاتوو دیدەن کرا.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.