ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر هەستا بەسازدانی سێ سیمینار كه‌سێ ڕؤژ به‌رده‌وام بوو
سیمینارەكانی خولی هاوینەی منداڵانی لقی هەولێری ژیار به‌رده‌وامه.
ڕۆژی شه‌ممه (16/7/2022) و ڕۆژی سێ شەممە ( 19/7/2022) لە درێژەی سیمیناره‌كانیدا لقی هەولێری ئیستتیوتی ژیار هەستا بەسازدانی سێ سیمینار.
سیمیناری یه‌كه‌م : بۆ بەڕێزان (نوزاد ئازاد ) بوو ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی بواری منداڵان ناسراو به (نونو) به ناونیشانی (چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ منداڵان) هه‌روه‌ها چه‌ند سرودێكیان پێشكه‌شی منداڵان كرد و چه‌ند پێشبركێییه‌كی بۆ منداڵه‌كان سازكرد,
سیمیناری دووه‌م : بۆ به‌ڕێز ( ئازاد عبدالعزيز محمود ) بوو له‌ژێر ناونیشانی (كه‌سایه‌تی به‌هێز و كارا) ، به‌ڕێزیان به وردی باسیان له بابه‌ته‌كه كرد به‌شێوازێكی ساده بۆ منداڵان.
سیمیناری سێیه‌م : بۆ به‌ڕێز و م. صلاح شێروانی بوو لەژێر ناونیشانی (داهێنان) ، تیایدا به‌ڕێزییان هانی منداڵانییان دا بۆ داهێنان له داهاتوو و ئێستادا.
جێی باسە سیمینارەكان له هۆڵی لقی هەولێر بەڕێوەچوون.
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر