لقی سەیدصادقی ژیار پێشوازی کرد لە ئەنجوومەنی ژیانەوەی سەیدصادق
بەمەبەستی ناساندنی شێوازی کار و پڕۆژەکەیان
ئەنجومەنی ژیانەوەی سەیدصادق سەردانی لقی سەیدصادقی ژیاریان کرد و لە لایەن بەرپرسی لق بەڕێز (م. خلیل حسن) و کۆمەڵێک لە ئەندامانی لقەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و لە کۆبوونەوەیەکدا پرۆژە و بەرنامەکانیان ڕوونکردەوە و لقی سەیدصادقی ژیار بەڵێنی پێدان کە بە پێی توانای خۆی هاوکاری ئەنجومەنەکەبێت و ئەوانیش لای خۆیانەوە سوپاسی پێشوازی گەرم و بەدەمەوەهاتنی لقی سەیدصادقی ژیار یان کرد.