بەشی ئافرەتانی لقی سەیدصادقی ژیار خولێکی دروومانیان کۆتایی پێهێنا
پێنج شەممە (١١ـ٧ـ٢٠٢٤) بەشی ئافرەتانی لقی سەیدصادقی ژیار خولێکی دروومانیان کۆتایی پێهێنا کە تایبەت بو بە خانمان و خولەکە ماوەی مانگێکی خایاند و لەلایەن مامۆستای بە ئەزموون بەڕێز (ساکار جەبار)ەوە وترایە و تێیدا فێرخوازانی فێری دروومان و شێوازە تایبەتەکانی دروومان کرد و ژمارەیەکی بەرچاو لە فێرخوازان و بەشداربوون تێیدا و سوودێکی زۆریان لە خولەکە بینی، شایانی باسە لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە فێرخوازان و ڕێزلێنانی لقی سەیدصادقی ژیار بەخشرایە مامۆستای خولەکە، لە کۆتاییدا پیرۆزبایی لە فێرخوازان دەکەین و سوپاسی بەڕێزان (م. ساکار جەبار) و (م.گەشبین ستار) دەکەین کە ماندووبوون لە بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولەکە.