لقی سەیدصادقی گوڵەکانی ژیار کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا
سێ شەممە (٢٠٢٤/٦/١١) لقی سەیدصادقی گوڵەکانی ژیار لە دەستپێکی خولی پەروەردەیی وەرزی هاوینی گوڵەکاندا یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ دایبابانی گوڵەکانی ژیاردا ئەنجامدا. له کۆبوونەوەکەدا سەرەتا بەڕێز (م.بوشرا جلال) بەرپرسی گوڵەکانی ژیاری لقی سەیدصادق باسی لە پرۆگرام و چۆنێتی خوێندنی پرۆگرامەکە و گرنگی و سوودی وانەکان کرد و پاشان بەڕێز (م.خلیل حسن) بەرپرسی لقی سەیدصادقی ژیـار بابەتێکی بەناونیشانی (ڕۆڵی دایبابان لە پەروەردەی منداڵدا) پێشکەشرد، لە کۆتاییدا بەشێک لە کار و چالاکییەکانی گوڵەکانی ژیـار پێشکەشی ئامادەبووان کران بۆ زیاتر ئاشنابوون بە چالاکییە هەمەڕەنگەکانی گوڵەکانی ژیار و ئامادەبووان بە سەرنجەوە لێیان ڕووانی.