مامۆستایانی گوڵەکانی ژیاری لقی سەیدصادق بەشدارییان کرد لە خولێکی دوو ڕۆژیدا کە بەشی پەروەردەی لقی هەڵەبجەی ژیار سازیانکرد

خولێکی دوو ڕۆژی لە لقی هەڵەبجەی ژیار سازکرا بۆ مامۆستایانی گوڵەکانی ژیاری (لقی هەڵەبجە، لقی سەیدصادق، دەستەی سیروان، دەستەی خورماڵ).

ڕۆژی سێ شەممە (٣ـ٦ـ٢٠٢٤) لە ڕۆژی یەکەمدا دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن بەڕێز (م.گوڵان حەمەئەمین)ەوە پێشکەشکرا دەربارەی (پرۆگرامی گوڵەکانی ژیار و شێوازی وتنەوەی پرۆگرامەکە)، سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز (م.ئارام خەسرەو)ەوە پێشکەشکرا بە ناونیشانی(بارهێنان و دروستکردنی کەسایەتی منداڵ). 

ڕۆژی چوارشەممە(٥ـ٦ـ٢٠٢٤) لە دووەم ڕۆژی خولەکەدا سێ سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن بەڕێز (د. بەختیار تاڵەبانی)یەوە بەناونیشانی (هەڵە باوەکانی مامۆستا بەرانبەر قوتابیان)، سیمیناری دووەم لەلایەن (م.خەبات حسین)ەوە پێشکەشکرا بە ناونیشانی (ڕۆڵی مامۆستایانی باخچە و بنەڕەتی لە پەروەردەی قوتابیاندا)، سیمیناری سێیەم لەلایەن (م.فەیسەڵ ئیبراهیم)ەوە پێشکەشکرا بە ناونیشانی(پێشگریمانە ئەخلاقییەکانی پەروەردە و فێرکردن). 

شایانی باسە بەشداربووانی سوودێکی زۆریان لە بابەتەکان و ئەزموونی مامۆستایان بینی. 

وە لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی مامۆستایان کرا.