لیژنەی باڵای ژیار سەردانی لقی سەیدصادقی ژیاریان کرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٤/٦/٢٠٢٤ لیژنەی باڵای ژیار سەردانی لقی سەیدصادقیان کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: دکتۆر خالد حەمە صاڵح سەرۆکی ژیار و دکتۆر شێرزاد عبدالوەهاب و دکتۆر محمد سینەمۆکی جێگرانی سەرۆکی ڕێکخراو و دکتۆر خالد گەردی بەرپرسی گشتی بەشی زانستی و دکتۆر کامل شارباژێڕی بەرپرسی گشتی کارگێڕی ژیار
لەلایەن بەرپرس و کارگێڕان و بەشێک لە ئەندامانی ژیارەوە پێشوازیان لێکرا، مەبەست لە سەردانەکە ئاگاداری کار و چالاکی و بەدواداچوونی کارەکانی لقی سەیدصادق بوو