مامۆستایانی لقی سەیدصادقی ژیار بەشداربوون لە خولێکی یەک ڕۆژەی بەشی پەروەردەیی ژیار
خولێکی پەروەردەیی لەسەر پرۆگرامی پەروەردەیی خولەکانی ژیار بە بەشداری نزیکەی 200 پەروەردەکار، لەسەر ئاستی لق و دەستەکانی کردەوە.
سەرەتا بەڕێز: پرۆفیسۆر خالد محمد ساڵح سەرۆکی ژیار و بۆردی پەروەردەیی ڕونکردنەوەیەکی لەسەر بۆردی پەروەردەیی و کەرتی پەروەردە پێشکەش بەئامادەبووان کرد، دواتر بەڕێز: م.یاسین زەنگەنە بەرپرسی بەشی پەروەردە لە سیمینارێکدا ناوەرۆکی پرۆگرامی پەروەردەیی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
سیمیناری دووەم: لەسەر شێوازی گوتنەوەی پرۆگرامە پەروەردەییەکە لەلایەن: م.خەلیل حەسەن ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی بۆردی پەروەردەیی خرایە ڕوو.
سیمیناری سێیەم: لەلایەن م.بەختیار ستار ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی بۆردی پەروەردەیی لەسەر تەکنیکی بەڕێوەبردنی پۆل پێشکەشکرا.
لە پرۆگرامی پاش نیوەڕۆدا مامۆستا عەدنان نوری ڕاهێنەری پەروەردەیی و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی و بۆردی پەروەردەیی سیمینارێکی لەسەر کاراکتەری پەروەردەیی پێشکەشکرد, لە کۆتا بڕگەی خولەکەدا بۆردی پەروەردەیی گفتوگۆیەکی کراوەی بۆ ئامادەبووان سازکرد، کە لەلایەن: م.گوڵاڵە ڕەزا، م.یاسین زەنگەنە، م.ئەکبەر غەریب و م.بەختیار ستارە بەڕێوەبرا.