بەشی گەنجانی لقی سەیدصادقی ژیار پانێڵێکیان ساز کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەمە {١٦/٥/٢٠٢٤} بەشی گەنجانی لقی سەیدصادقی ژیار پانێڵێکی ساز کرد بۆ خوێندکارانی پۆلی 12.
سەرەتا بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد لەلایەن بەڕێز {ئەیوب علی} و دواتر لەلایەن جێگری لقی سەیدصادقی ژیار بەڕێز {م.کامیل إسماعیل} وتەی بەخێرهاتن پێشکەشکرا، پاشان هەر یەک لە بەڕێزان: م.شەماڵ ڕەشید بەڕێوبەری پەیمانگای شابین و ڕاستی بەهمەن خوێندکاری پزیشکی و د.بەختیار تاڵەبانی مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی گشتی بەشی گەنجانی ژیار بابەتەکانیان پێشکەشکرد و لە کۆتاییدا سووپاسنامە درایە ئەو مامۆستا بەڕێزانی کە لە هەفتەی هاوکاری پۆلی 12 هاوکار بوون.