لقی سەیدصادقی گوڵەکانی ژیار بە ئاهەنگێک کوتاییانهێنا بە خولی پەروەردەیی زستانە
سێ شەممە (30/4/2024) لقی سەیدصادقی گوڵەکانی ژیار لە ئاهەنگێکدا بە ئامادەبوونی دایبابانی فێرخوازان کۆتاییانهێنا بە خولی پەروەردەیی زستانەی گوڵەکانی ژیار، جێی باسە خولەکە ماوەی (حەوت مانگ)ی خایاند و تێیدا کۆمەڵێک وانەی پەروەردەیی و قورئانی پیرۆز و هەندێک وانەی تری پێویستی سەردەم خوێندران و فێرخوازان سوودێکی زۆریان لێبینی، هەروەها لە ماوەی خولەکەدا چەندین گەشت و چالاکی کرداری ئەنجامدران بۆ فێرخوازان.