بەشی پەروەردەی لقی سەیدصادقی ژیـار گەشتێکی بۆ فێرخوازان ڕێکخست

شەممە (27/4/2024) بەشی پەروەردەی لقی سەیدصادقی ژیـار گەشتێکی ڕێکخست بۆ فێرخوازانی بەشی کچان بۆ ناوچەی هەورامان، 

شایانی باسە لە گەشتەکەدا کۆمەڵێک یاری و پێشبڕکێ بۆ فێرخوازان ڕێکخرا و تێیدا فێرخوازان بەشدارییان کرد و چێژیان لێبینی، وە هەروەها لە کۆتاییدا سەردانی پارکی شاری یارییان کرد و کاتێکی خۆش و بەچێژیان بەسەربرد.