بەشی گەنجانی لقی سەیدسادق گەشتێکیان ئەنجامدا بۆ پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب
شەممە (20/04/2024) بەشی گەنجانی لقی سەیدسادقی ژیار بە بەشداری گروپێک لە گەنجان گەشتێکیان ئەنجامدا بۆ (پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب) و لە درێژەی گەشتەکەیاندا سەردانی لقی هەولێری ژیاریان کرد و لە لایەن (بەرپرسی لقی هەولێر و بەرپرسی بەشی گەنجان)ەوە پێشوازییان لێکرا و لە دیدارێکدا کۆمەڵێک گفتوگۆیان ئەنجامدا و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد. جێى باسە لە کۆتایی گەشتەکەیاندا سەردانی قەڵای هەولێریان کرد و بەشداربووان سوپاسی بەشی گەنجانی لقی سەیدسادقی ژیاریان کرد بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە و ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە.