لە لقی ڕاپەڕینی ژیار خولی گەنجی هۆشیار بەردەوامە.
ڕۆژی سێشەممە 9-7-2024 بەشی گەنجانی لقی ڕاپەڕینی ژیار دووەم سیمیناری خولی (گەنجی هۆشیار) ئەنجامدرا کە سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز: (د. بەختیار تاڵەبانی) لەژێر ناونیشانی (بەرپرسیاریەتی و زاڵبوون بەسەر بێئومێدیدا) پێشکەشکرا.
خولی گەنجی هۆشیار یەکێکە لەو خولانەی کە لە هاوینى ئەمساڵ لە لقی ڕاپەڕینی ژیار بەڕێوەدەچێت و لەلایەن بەشی گەنجانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.