بەشداریکردنی بەرپرسی لقی شارەزووری ژیار لە مەراسیمی کۆتاییهێنانی دوو خولی ڕێکخراوی شەمێران
ڕۆژی یەکشەممە (٠٧/٠٧/٢٠٢٤) لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی شەمێران بۆ هاوکاری مرۆیی، بەڕێز م. ئەکبەر غەریب، بەرپرسی ژیار لقی شارەزوور بەشداری کرد لە مەراسیمی كۆتاییهێنان و پێدانی بڕوانامە بە بەشداربووانی خولی كۆمپیوتەر و خولی كارامەیی پزیشكی کە لە لایەن ڕێکخراوی ناوبراوەوە ئەنجام درابوو و تیایدا وتەیەکی پێسکەش کرد و بڕوانامەی بە چەند بەشداربوویەک بەخشی.