ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئەندازیاری ئامڕاز و دامەزراوەی ئەندازیاری (BIM space) هەڵدەستن بە ئەنجامدانی خولێکی ئەندازیاری بۆ ئەندازیارانی تازە دەرچوو

خولەکە پێک دێت لە هەردوو بەشی نەزەری و کرداری و بۆ سەرجەم پسپۆڕیەکان. خولەکە لەناو شاری سلێمانی ئەبێت بەبێ بەرامبەرە.

بەشی نەزەری خولەکە لە هەشت سیمینار پێک دێت و بابەتی پێویست بۆ ئەندازیارانی تازە دەرچووی تێدا ئەوترێتەوە.

سیمینارەکان لەلایەن ئەندازیار (ئاودێر عمر) ەوە ئەوترێنەوە کە ئەزموونی ١٣ ساڵ کارکردنی هەیە لەبوارەکانی دیزاین، جێبەجێکردن، وتنەوەی خول.

بەشی کرداری بریتی دەبێت لە چەند سەردانێکی مەیدانی بۆ پێگەی چەند پڕۆژەیەک.

سیمینارەکان پێکهاتوون لەم بابەتانەی خوارەوە: 

١. سێتی نەخشە و دەرخستەی پڕۆژەکان: ئامادەکردن، بەکارهێنان، کێشەکان.

٢. تەندەرین و پڕۆسەی تەندەرین بەپێی ڕێنمایی نوێی حکومی: تەندەر چیە؟ لەچی پێک دێت؟ ئامادەکردنی تەندەر چۆن ئەبێت؟

٣. تەندەرین و پڕۆسەی تەندەرین بەپێی ڕێنمایی نوێی حکومی: پڕکردنەوە، کردنەوە، شیکردنەوەی تەندەر.

٤. گرێبەست کردن، سپاردنی پڕۆژە بە بەڵێندەر، ئامادەکاریە ئیداریەکان بۆ جێبەجێکردن.

٥. ئامادەکاریەکانی سەرپێگە لە کاتی جێبەجێ کردن.

٦. دەستکردن بە جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەی بینایەک بەشێوازێکی پرۆفیشناڵ.

٧. بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای بیم وەک نوێترین شێوازی کارکردنی ئەندازیاری لە جیهان.

٨. وەک ئەندازیارێکی تازە دەرچوو لە زانکۆ چیم و چۆن دەست پێبکەم؟

☑️ بابەتی کرداری بریتی ئەبێت لە سەردانی کردنی چەند پڕۆژەیەک لەناو شاری سلێمانی و ڕوونکردنەوەی بابەتە ئەندازیاریەکان بۆ خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی و ئەندازیارانی تازە دەرچوو لەزانکۆ.

☑️ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی کات و شوێن و خۆ تۆمارکردن کۆمێنت بنوسە زانیاریەکانت پێئەگات.

☑️ بۆ ئاگادار بوون دەربارەی خول و سیمینار و بابەتی ئەندازیاری جۆینی تێلیگرامی بیم سپەیس بکەن: