لقی پشدەری ژیار بەهاوبەشی هیوای تەندروستی سیمینارێک ساز دەکات

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 9-7-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 3-1-1446 کۆچی بەشی گەنجانی لقی پشدەری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەهاوبەشی لەگەڵ (گروپی هیوای تەندروستی) سیمینارێکیان سازکرد، بۆ بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەر دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی) ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی بۆ خوێندکارانی پۆلی11 و 12ی ئامادەیی لەژێر ناو نیشانی (چۆن بناغەیەکی بەهێز دابنێین لەپۆلی 12)دا.


شایەنی باشە ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێندکاران ئامەدەبوون کەنزیکەی (350) خوێندکار بوون

سیمینارەکە جێی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو، لە کۆتاییشدا بەرپرسی بەشی گەنجان سوپاس و پێزانینی خۆیان بەخشیەجەنابی دکتۆر.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.