شاندی باڵای ژیار لقی سۆرانی ژیاری بەسەرکردەوە..
شاندی باڵای ژیار لقی سۆرانی ژیاری بەسەرکردەوە..
رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 7/7/2024 لقی سۆرانی ژیار بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و كارگێڕانی لق پێشوازیان لە شاندێکی باڵای ژیار كرد، کە پێكهاتبوون لە بەرێزان: سەرۆكی رێكخراو و جێگرەكانی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕیی.
ئامانج لە سەردانەكە بۆ سۆران بەدواداچوون بوو لە كاروبارەكانی لقی سۆرانی ژیار و هەڵسەنگاندنی كارەكان و پێشنیار و پرۆژەی نوێ بۆ كاری ئایندەی ژیار لە ناوچەكەدا.
شاندەکە دەست خۆشیان لە بەرپرس و كارگێرانی لق كرد بۆ كارەكانیان لە سۆران كە لێبڕاوانە و ماندوونەناسانە چالاکی گرنگ و بە سوودیان ئەنجامداوە.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار