شاندی باڵای ژیار لقی سۆرانی ژیاری بەسەرکردەوە..

شاندی باڵای ژیار لقی سۆرانی ژیاری بەسەرکردەوە..


رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 7/7/2024 لقی سۆرانی ژیار بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و كارگێڕانی لق پێشوازیان لە شاندێکی باڵای   ژیار كرد، کە پێكهاتبوون لە بەرێزان: سەرۆكی رێكخراو و جێگرەكانی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕیی.

ئامانج لە سەردانەكە بۆ سۆران بەدواداچوون بوو لە كاروبارەكانی لقی سۆرانی ژیار و هەڵسەنگاندنی كارەكان و  پێشنیار و پرۆژەی نوێ بۆ كاری ئایندەی ژیار لە ناوچەكەدا.


شاندەکە دەست خۆشیان لە بەرپرس و كارگێرانی لق كرد بۆ كارەكانیان لە سۆران كە لێبڕاوانە و ماندوونەناسانە چالاکی گرنگ و بە سوودیان ئەنجامداوە.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار