لقی هەڵەبجەو دەستەکانی سیروان و خورماڵی ژیار بەشداریان لەخولێکی کارگێڕی کرد.
لقی هەڵەبجەو دەستەکانی سیروان و خورماڵی ژیار بەشداریان لەخولێکی کارگێڕی کرد.
ڕۆژی شەممە 29/6/2024 لقی هەڵەبجەی شەهیدو هەردوو دەستەی سیروان و خورماڵی ژیار بەشداریانکرد لەخولێکی (کارگێڕی) بۆسەرجەم لق و دەستەکانی ژیار لەبنکەی سەرەکی شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی بەرپرسی گشتی بەشی کارگێڕی بەڕێز (پ.ی.د. کامل شارباژێڕی) کرایەوە، کە چوار سیمیناری تێدا پێشکەشکرا بەم شێوازەی خوارەوە:
١- چۆن دەبیتە کارگێڕێکی سەرکەوتوو (د.كامل شارباژێڕی).
٢- بنەماکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن (م. سۆران عزت).
٣-هەڵە کارگێڕییەکان لەبواری بەڕێوەبردندا (پ.ی.د. بەختيار تاڵەبانی).
٤- ڕۆڵ و خەسڵەتەکانی بەڕێوەبەرو سەرکردەی کارگێڕی سەرکەوتوو (م. مەريوان عەلى عارف).
جێگەی باسە سیمینارەکە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کارە کارگێڕییەکانی لق و دەستەکان کرایەوەو تیایدا چەندین خاڵی گرنگ و سەردەمیانە ئاماژەیان پێدرا.